یونیگاز اربيل بەستنی سیستەمی هەستەوەری غاز و سەلامەتی کارەبایی لە بەنزینخانەکان بەسەرکەوتوویی دەستەبەری کردوە. هەروەها هەلدەستێت بە دیزاین، دابینکردن و دانانی سیستەمی LPG لە چەند بەنزینخانەیەکی هەولێر. ئەم سیستەمانە ئامانجیان بەرزکردنەوەی سەلامەتی و ئاسانکاریی بۆ دەستڕاگەیشتن بە غازی ئۆتۆمبێل و پابەندبوون بە تەواوی لەگەڵ ڕێساکانی بەرگری شارستانی.
ئەم سیستەمانە بە سەرکەوتوویی جێبەجێ کرا لە بەنزینخانەکانی زانکۆ ئۆیل، بلاک وایت ئۆیل، مام زاوا ئۆیل، ئارام ئۆیل، مام زاوه ئۆیل ، باخوان ئۆیل ، وریماس سیتی. هەر بەنزینخانەیەک بە تەکنەلۆژیای پێشکەوتوو کارەکانی بۆ جێبەجێ کراوە، بۆ دیاریکردنی مەترسیەکانی ئەگەرکەوتنەوە وەهەروەها دابینکردنی بناغەیەکی متمانەپێکراو بۆ کارکردنێکی سەلامەت. ئەم سیستەمە پێشینە دەدات بە پاراستنی دامەزراوەکان و هاوڵاتیان لە هەر ئەگەرێکی نەخوازراو.
بەهۆی دانانی ئەم سیستەمەوە ئێستا بەنزینخانەکان بە تەواوی ئامادەکراون بۆ بەدەستهێنانی بڕوانامەی پێویست لە بەرگری شارستانی(دفاع مدنی)، ئەمەش ڕەنگدانەوەی پابەندبوونێکی بەهێزە بە ڕێساکان و ستانداردە بەرزەکانی کارکردن.
دەستکەوتەکان و هەوڵە بەردەوامەکانمان هۆکارن لە بەرزکردنەوەی ئاستی سەلامەتی و وەهەروەها یارمەتیدەرن بۆ دەستەبەرکردنی ژینگەیەکی سەلامەت بۆ کارمەندان و کڕیاران